حوسێنعەلی مونتەزیری
حوسێنعەلی مونتەزیری | |
---|---|
حسینعلی منتظری نجف آبادی | |
لەدایکبوون | ٢٢ی ئەیلوولی ١٩٢٢ نەجەف ئاباد |
مەرگ | ٢٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠٠٩ (٨٧ ساڵ ژیاوە) قوم |
گۆڕ | Fatima Masumeh Shrine |
پیشە | زانای عەقیدە، فەیلەسووف، نووسەر، ئاخووند، سیاسەتوان، بەرگریکاری مافی مرۆڤ |
حیزب | سیاسەتوانی سەربەخۆ |
مناڵ | Mohammad Montazeri، Ahmad Montazeri |
وێبگە | http://www.amontazeri.com |
پلە | ئایەتووڵڵای گەورە، Deputy Supreme Leader of Iran (١٩٨٥–١٩٨٧) |
حوسێنعەلی مونتەزیری (بە فارسی: حسینعلی منتظری؛ ٢٤ی ئەیلوولی ١٩٢٢ – ١٩ی کانوونی دووەمی ٢٠٠٩)[١][٢] زانای موسڵمانی شیعە، داکۆکیکاری دیموکراسیی ئیسلامی، چالاکی مافەکانی مرۆڤ و نووسەرێکی ئێرانی بوو. ئەو یەکێک لە سەرکردەکانی شۆڕشی ئێران و لە دەسەڵاتدارە باڵاکانی ئیسلامی شیعە بوو.[٣] بۆ ماوەیەک وەکوو جێنشینی دیاریکراوی ڕووحوڵڵا خومەینی، ڕێبەری باڵای شۆڕش دەستنیشان کرا، بەڵام لە ساڵی ١٩٨٩دا لابردرا، بەھۆی ئەوەیکە مونتەزیری دژی سیاسەتەکانی حکوومەت بوو و بانگەشەی پێشێلکردنی ئازادیی خەڵکی دەکرد، بەتایبەتی دوای لەسێدارەدانی بەکۆمەڵی ١٩٨٨ی بەندکراوانی سیاسی.
مونتەزیری دواتر لە شاری قوم نیشتەجێ بوو و لە ڕووی سیاسییەوە لە ئێراندا کاریگەری مایەوە، بەڵام لە ساڵی ١٩٩٧دا بەھۆی لێپرسینەوە لە «ئەو حوکمڕانییە نالێپرسراوەی ڕێبەری باڵا»،[٤] کە مەبەستی عەلی خامنەیی بوو کە جێگەی خومەینی گرتبووە، بە گرتنی ماڵەوە سزا درا. ئەو وەکوو شارەزاترین زانای باڵای ئیسلامی لە ئێران[٥] و مەرجەعێکی گەورەی ئیسلامی شیعە ناسرابوو. دەگوترا کە مونتەزری یەکێک لە مامۆستاکانی خامنەیی بوو.[٥]
ئەو زیاتر لە دوو دەیە یەکێک لە ڕەخنەگرانی سەرەکیی سیاسەتی ناوخۆ و دەرەوەی کۆماری ئیسلامی بوو. ھەروەھا داکۆکیکارێکی چالاک سەبارەت بە مافەکانی بەھایییەکان، مافەکانی مەدەنییەکان و مافەکانی ژنان لە ئێران بوو. ئەو نووسەرێکی چالاکی کتێب و وتار بوو. ئەو لە لایەنگرانی سەرسەختی دەوڵەتی ئیسلامی بوو، بەڵام دواتر بووبە یەکێک لە سەرەکیترین ڕەخنەگرانی حکوومەتی ئێران.
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ "khatami.76 - Instagram Tagged In - Deskgram". Archived from the original on 3ی Februaryی 2018. Retrieved 24ی Julyی 2023.
{{cite web}}
: Check date values in:|access-date=
و|archive-date=
(help); Unknown parameter|ناونیشانی ئەرشیڤ=
ignored (help) - ^ "یادی از نودمین سالروز تولد آیت الله العظمی منتظری + گاه شمار زندگی ایشان «سایت خبری تحلیلی کلمه". www.kaleme.com. Archived from the original on 20ی Decemberی 2019. Retrieved 22 December 2020.
{{cite web}}
: Check date values in:|archive-date=
(help); Unknown parameter|ناونیشانی ئەرشیڤ=
ignored (help) - ^ "Hossein Ali Montazeri". Britanica.
- ^ "Profile: Iran's dissident Ayatollah". BBC News. 30 January 2003. Retrieved 7 June 2007.
- ^ ئ ا Slackman, Michael (21 November 2009). "Cleric Wields Religion to Challenge Iran's Theocracy". New York Times. Retrieved 21 December 2009.
بەستەرە دەرەکییەکان
[دەستکاری]کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە حوسێنعەلی مونتەزیری تێدایە. |